پەیامی کورد ... داوا لە دیپلۆماتە هۆڵەندییەکان کرا لە ماوەی ٢ ڕۆأدا خاکی ئێران بە جێ بهێڵن .
بە پێی ڕاپۆرتێک بەهرام قاسمی ووتوبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە دوو دیپلۆماتی هۆڵەندی وەکوو دوو کەسی نابەجێ و خراپ و لە چوارچێوەی کاردانەوەی بەرامبەر لە ئێران دەرکران .
دەوڵەتی هۆلەندا سەرەڕای ووتەکانی دادستانی گشتی و وەزیرانی کاروباری دەرەوە بە دەست تێوەرنەدانی دیپلۆماتەکانی ئێران لەو ڕووداوەی کە ڕوویداوە لە ناو خاکی ئەو ووڵاتەدا ، ئامادە بە گۆڕینی بڕیارەکەی خۆی نەبوو .
قاسمی هەروەها ووتی " کۆماری ئیسلامی ئێران داواکاری ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وولاتانی ئەورووپایی دا نییە بەڵام هەر جوولەیەک لە دژی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکەی بێت بە کاردانەوەی بەرامبەر لە کات و لە شوێنی خۆیدا بە شێوەی بە جێ و بە پاراستنی بەرژەوەندییە بالاکانی ووڵات ووڵام دەداتەوە . ئێران چاوەڕوان دەکات بەرپرسانی هۆڵەندی بە درکی درووست لە دۆخی هەستیاری ناوچەکە و نێونەتەوەیی لە ڕاستای مەیلی دژبەران و خراپەخوازانپەیوەندی دوو ووڵات جووڵە نەکەن .
لە ئاکامی تاوانبار کردنی بێ بنەمای دەولەتی هۆڵەندا بە دوو دیپلۆماتی ئێرانی و دەرکردنیان لەو ووڵاتە ، بابەتی کاردانەوەی بەرامبەر کەوتە بەر دەستووری کاری کاربەدەستان ولە دوای پێداچوونەوەی هەمەلایەنە لە شەورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی ، لە کۆتاییدا بڕیاری دەرکردنی دوو کەس لە دیپلۆماتەکانی هۆڵەندی لە تاران گیرایە بەر " .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە