پەیامی کورد ... یاریدەدەری پێشووی حەسەن روحانی دادگایی کرا
شه‌هیندوخت مۆلاوهردی، یاریده‌ده‌ری پێشووی سه‌رۆكی كۆماری ئێران، به تۆمه‌تی "پڕوپاگنده دژی رژێم، هاندانی گه‌نده‌ڵی و لادانی ئیخلاقی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی، به ئامانجی پشێوینانه‌وه له وڵات، له‌لایه‌ن دادگای ئێرانه‌وه دادگایی كرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی كانوونی یه‌كه‌م 2020 سزای زیندانیكردن بۆ ماوه‌ی ١٨ مانگ به‌سه‌ر "مۆلاڤه‌ردی"ـدا سه‌پێندرا، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌منی و پۆلیس له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووزی رابردوودا سكاڵایان له دژی تۆماركرد.
"شه‌هیندوخت مۆلاڤه‌ردی"، پۆستی "یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئێران بۆ كاروباری خێزان و ئافره‌تان"ی خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی "روحانی"دا هه‌بووه، به‌ڵام له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی (2018)دا، ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی یاسای رێگریكردن له دامه‌زراندنی خانه‌نشین له كاری حكومیدا جێبه‌جێكرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە