پەیامی کورد ... ژووری بارزگانی ئەورووپا - کوردستان لە ووڵاتی سویسرا کرایەوە
جێگیری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەورووپا - کوردستان ڕایگەیاند : لە ووڵاتی سویسرا ژووری بازرگانی ئەورووپا - کوردستان کرایەوە.
تاڵیب ئوسێ، جێگیری سەرۆکی ژووری بازرگانی ئەورووپا - کوردستان ڕایگەیاند:'' دوای وەرگرتنی مووڵەتی فەرمی لە لایەن حکوومەتی سویسراوە ژووری بازرگانی ئەورووپا - کوردستان کرایەوە و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا نووسینگەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە.
دەشڵێ، دەمانەوێت کاری هاوبەش لە نێوان سەرمایەدارانی ئەورووپا و هەرێمی کوردستاندا هەبێت، بۆ ئەوەی کوردستان لە هەموو ڕووێکەوە پێشبکەوێت و لە چەندین سێکتەری جوودادا پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەین.
کــاروان بـــاعەدری
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە