وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا  ...   تورکیا بوەتە کێشە لە ناو هاوپەیمانی ناتۆ و سەروەری خاكی عێراق پێشێل دەكات

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا  ...   تورکیا بوەتە کێشە لە ناو هاوپەیمانی ناتۆ و سەروەری خاكی عێراق پێشێل دەكات

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ...  تورکیا بوەتە کێشە لە ناو هاوپەیمانی ناتۆ و سەروەری خاكی عێراق پێشێل دەكات 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، لەئێستادا وڵاتەكەی تاوتوێی وەڵامدانەوەی پێشێلكارییەكانی ئەم دواییەی توركیا دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە ئەورووپا لە راوێژكردندان.

ڤان دێر مۆل، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند : جان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی ووڵاتەكەی دەچێتە بەرلین و دواتریش لەگەڵ لایەنی بەریتانی كۆبوونەوە ئەنجامدەدات، بۆ خێراكردنی رێكارەكانی پەیوەست بە ئەنجامدانی ئاگربەست لە لیبیا.

روونیشیكردەوە، ئەو مەترسییە ستراتیژییانەی توركیا لەرێگەی پێشێلكارییەكانی ئەم دواییەی درووستیكردووە بۆ سەر ئەورووپا، ووڵاتەكەمان لەگەڵ یەكیتی ئەورووپا باسیدەكات بەمەبەستی چارەسەركردنی.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشر فەڕەنسا ئاماژەی بەوەكرد، توركیا بوەتە كێشە لەناو هێزەکانی ناتۆ دا، روونیشیكردوەتەوە لەرێگەی بۆردوومانكردنی چەند ناوچەیەكییەوە، توركیا سەروەری خاكی عێراق پێشێلدەكات، لە سووریاش هاوپەیمانی "تێرۆریستانن" و بەشێك لەوانەش دەنێرێتە لیبیا.
سەبارەت بە ناردنی چەكدارانی سوریا بۆ لیبیا فڕەنسا پێی وایە، بەهۆی ئەوەی بەشێك لەو چەكدارانە لە لیبیاوە دەچنە ناو خاكی ئەوروپا، ئەو كارەی توركیا "بەرد گرتنە بەرەو ووڵاتانی ئەورووپایی .
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە