عێراق لە ڕیزبەندی 14مین وڵاتانی جیهاندایە لە بەکار‌هێنەرانی تیک تۆک

عێراق لە ڕیزبەندی 14مین وڵاتانی جیهاندایە لە بەکار‌هێنەرانی تیک تۆک

 

عێراق پلەی 14ی جیهاندایە لە ڕێژەی ژمارەی بەکارهێنەرانی “تیک تۆک” پاراست، کە هەمان ئەو پلەیە کە تا ناوەڕاستی ساڵی 2022 تۆماری کردووە، بەڵام ژمارەی بەکارهێنەرانی نزیکەی ٪60 زیادیکردووە.

ئەمساڵ ژمارەی بەکارهێنەرانی "تیک تۆک" لە عێراق گەیشتە نزیکەی 31.9 ملیۆن بەکارهێنەر، کە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە 20.1 ملیۆن بەکارهێنەری هەبووە، ژمارەی بەکارهێنەرانی نزیکەی ٪60 زیادیکردووە.

بەپێی ئامارێکی ماڵپەڕی ستایستا، ئەمریکا بە 148.9 ملیۆن بەکارهێنەر لە پلەی یەکەمدا هات و ئەندەنوسیا بە 126.8 ملیۆن بەکارهێنەر لە پلەی دووەمدا هات، لە دوای ئەویش بەڕازیل، مەکسیک، ڤێتنام و ڕووسیا دێن، کە ڕووسیا لە ساڵی 2024دا دابەزی بۆ پلەی شەشەم، لە کاتێکدا لە ناوەڕاستی ساڵی 2022 پێش مەکسیک و ڤێتنام لە پلەی چوارەمدا بوو.

عێراق لە ڕووی ژمارەی بەکارهێنەرانی تیک تۆکەوە لە پلەی سێیەمی جیهانی عەرەبیدایە، لە دوای سعودیە و میسر.

ژمارەی بەکارهێنەران لە سعودیە گەیشتووەتە 35.1 ملیۆن کەس، ئەمەش لە کاتێکدایە کە 23.6 ملیۆن بەکارهێنەر بووە، واتە ڕێژەی بەرزبوونەوە لە سعودیە ٪48 بووە.

لە میسر ژمارەی بەکارهێنەران لە ساڵی 2024دا گەیشتە 32.9 ملیۆن کەس، بە ڕێژەی ٪54 زیادیکردووە، ئەمەش وایکردووە ڕێژەی گەشەی بەکارهێنەران لە عێراق زیاتر بێت لە میسر و سعودیە.

بەپێی دوایین ئامار تا مانگی یەکی ساڵی 2024 ژمارەی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت لە عێراقدا 36.2 ملیۆن بەکارهێنەر دەبێت، لەبەرامبەردا نزیکەی 32 ملیۆن بەکارهێنەری ئەپڵیکەیشنی"تیک تۆک" لە عێراقدا هەیە، واتە 88٪ بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت هەژماری تیک تۆکیان هەیە .

جێی باسە نزیکەی ٪75ی دانیشتوانی عێراق هەژماری تیک تۆکیان هەیە! ئەمەش ئامارێکی سەرسوڕهێنەرە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە