بوومەلەرزەیەکی بەهێز (سەرپێڵ‌ زەهاو) دەهەژێنێت

بوومەلەرزەیەکی بەهێز (سەرپێڵ‌ زەهاو) دەهەژێنێت

جارێکی دیکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز، شاری سەرپێڵ‌ زەهاوی لەپارێزگای کرماشانی هەژاند.

ماڵپەڕی نیوە فەرمی میهر، بڵاویکردووەتەوە، کە لە کاتژمێر (٧:٣٣) ئەمڕۆ (٢-٤-٢٠١٨)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤،١) بەپێی پێوەری ڕیختەر لە قووڵایی  (٨) کیلۆمەتر شاری سەرپێڵ‌ زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشانی هەژاندووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە بوومەلەرزەکە لە (٢٥) کیلۆمەتریی سەرپێڵ‌ زەهاو و (٢٥) کیلۆمەتریی قەسرشیرین ڕوویداوە.
دوێنێش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٥،٣) بە پلەی ڕیختەر لە قووڵایی هەشت کیلۆمەتر لەسەرپێڵ‌ زەهاو و بەشێکی زۆر لەشارەکانی پارێزگای کرماشانی روویدا، بووە هۆی برینداربوونی (٥٣) کەس و ژمارەیەک خانوو شاخیش داڕووخان.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە چوار مانگ لەمەوبەر بوومەلەرزەیەکی بەهێز (٨) شار و سەدان گوندی پارێزگای کرماشانی هەژاند، کە هەزار هاووڵاتی کوردی ناوچەکە بوونەقوریانی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە