پەیامی کورد ... کەلار / ئامادە کاری دەکرێت بۆ ڕێگری لە زیانەکانی هەستانی لافاو
قائیمقامی قەزای کەلار بۆ بەرگرتن لە مەترسی لافاو ئامادەکاریهكانی دەستپێکرد، دواى ئەو شەپۆلە باران بارینە بەخوڕەى سنورەکەى گرتەوە.
ئهمڕۆ شهممه ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ قائیمقامی قەزای کەلار لە لاپەڕەى فەرمی خۆی ئاماژهی بهوه كردوه، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە توند و تۆڵی بوونی بەربەستەکانی رێگری لە دروستبوونی لافاو، تیمەکانی شارەوانی کەلاری گوندی سید خەلیل و کۆبانیان بەسەرکردەوەو دواتر سەردانی پردی گازینۆی کرد.
قائیمقامی قەزای کەلار ئهوهشی خستۆتهڕوو، چەن کەموکورتی یەک کە لەو شوێنانە هەبوون و مەترسی دروستبوونی لافاوی لێدەکرا چارەسەر کران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە