پەیامی کورد... وەزیری تەندروستی: ساڵانە ٩٠ ملیار دینار بۆ تووشبووانی شێرپەنجە تەرخان دەکرێت
وەزیری تەندروستی ڕای دەگەیێنێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵانە بودجەیەکی بە بڕی ٩٠ ملیار دینار بۆ تووشبووانی شێرپەنجە تەرخان کردووە.
لەمبارەیەوە د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: «شێرپەنجە بەشێکی گەورەی چارەسەرییەکانە بۆ تووشبووانی شێرپەنجە، بۆ ئەم مەبەستە دابینکردنی بودجەی تایبەت ساڵانە هەیە بە بڕی ٩٠ ملیار دینار لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها پاڵپشتی سندووقی کۆمەک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی کە لە هەرێم نییە لەڕێگەی ناردنە دەرەوەی نەخۆش لەسەر سندووقی شێرپەنجە بۆ ئەو بابەتانەی کە پێویستە و تا ئێستا لە عێراق دا ناکرێت.
ناوبراو وتویەتیشی: زیاتر لە ٩٨٪ چارەسەریی شێرپەنجە لە نەخۆشخانە حکومییەکان ئەنجام دەدرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە مانگێک لەمەوبەر لە کاتی سەردانی سەنتەری ژیانەوە-ی سەر بە نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند: «نەخۆش هەیە دوای دوو مانگ لە مردنی سەرەی چارەسەری تیشکی بەرکەوتووە»، ئاوی خواردنەوەی نەخۆشەکانیش خێرخواز دابینی دەکات! حکومەت هیچ ئاوڕێکی پێویست لەم نەخۆشخانە ناداتەوە».
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە