پەیامی کورد ... کازمی : ئەگەر باروودۆخەکە کۆنترۆڵ نەکرێت شەڕی ناوخۆی ڕوودەدات
ماڵپه‌ڕى "الاخباریه"ى عیراقى له‌زارى سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له موسته‌فا كازمی-یه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده ئه‌منییه‌كان و كه‌سه نزیكه‌كانى، هۆشدارى داوه له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌بێته‌هۆى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ.
به‌ووته‌ی سه‌رچاوه‌كه، موسته‌فا كازمى ئه‌وه‌شى ڕاگەیاندووە ئاگرى شه‌ڕه‌كه له پارێزگاى ناسڕییهوه ده‌ستپێده‌كات و ده‌گاته سه‌رجه‌م پارێزگاكانى دیكه‌ی عیراق.
بارودۆخى عیراق رۆژ به رۆژ له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه خراپتر ده‌بێت و به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه خۆپیشاندان له چه‌ندین پارێزگا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە