ترامپ داوا دەکات ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا و چین بکرێت

ترامپ داوا دەکات ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا و چین بکرێت

پەیامی کورد  ...   کۆشکی سپی لە حاڵی ووتووێژ لەگەڵ وەزارەتخانەکانی ئەمریکایە بۆ ئامادەکردنی هەڵبژاردەگەلێک بۆ نووسینی ڕێکەوتننامەیەکی ئەتۆمی نوێیە کە ڕووسیا و چین لە خۆ دەگرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بابەتە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە چەندین سەرچاوە لە کۆشکی سپی ڕاگەیاندووە .

سەرچاوەکانی سی ئێن ئێن ووتوویانە : " کۆشکی سپی ووتووێژگەلێکی تووندی لە نێوان دام و دەزگاکانی ئەمریکا بۆ داڕشتنی پیلان و هەڵبژاردەکانی دەستکەوتنی ئەم جۆرە ڕێکەوتنانە بۆ سەرۆککۆماری خستووەتە ڕێ . "

یەکێک لە بەرپرسە پلە بالاکانی دەوڵەتی ئەمریکا ڕایگەیاند دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا دەیەوێت چین و ڕووسیا لە کۆنترۆڵ کردنی چەک و تەقەمەنی ئەتۆمیدا بەشداری بکەن و پەیمانی پێویست دەبێ هەموو جۆرێک لەم چەک و تەقەمەنییانە و هەموو مووشەکەکان لە خۆ بگرێت .

بەرپرسێکی ئەمریکی هەروەها ئاماژەی کردووە : " ئێمە دەمانەوێت هەڵبژاردەگەلێکی هەرچی زیاتر ڕادەستی سەرۆککۆماری بکەین " و هەروەها ووتی تا کوو ئێستا هیچ دەوڵەتێک لە ئەمریکا ئەم جۆرە هەوڵانەی ئەنجام نەداوە .

دۆنالد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بەم تازەییانە لە ڕێپۆرتاژێکی لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی فاکس نیووز دا ڕایگەیاند : بە پێویستی دەزانێت هەموو بە تایبەت ڕووسیا و چین لە چەکی ئەتۆمی ڕزگاریان بێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە