پەیامی کورد... ئێران یەکلاییبوونەوەی کڕینی فڕۆکەی جەنگی " Sukhoi SU-35"ی لە رووسیا راگەیاند
ئێران کۆتاییهاتنی رێککارەکانی تایبەت بە کڕینی فڕۆکەی جەنگیی "Sukhoi SU-35"ی لە رووسیا راگەیاند.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی فەرمی حکوومەتی ئێران، نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە بابەتی کڕینی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی لە رووسیا، یەکلایی بووەتەوە.
باس لەوەش کراوە کە ئێران لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگی عێراق-ئێران لە ساڵی ١٩٨٨، داوای کڕینی فڕۆکەی جەنگیی لە چەند وڵاتێک کردووە و رووسیاش بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی داواکارییەکەی داوەتەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە نەتەوەیەکگرتووەکان گەمارۆی چەکی خستە سەر ئێران، بەڵام دوای ئەوەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا ئەو سزایانە هەڵگیران، ئێران کەوتە هەوڵدان بۆ کڕێنی فڕۆکەی جەنگیی "Sukhoi SU-35" لە رووسیا و لە کۆتاییدا پڕۆسیجەرەکانی كڕینی فڕۆکەکان کۆتاییان هات.
هیچ زانیارییەکیش لە بارەی کاتی بە ئەنجام گەیاندنی گرێبەستی کڕینی فڕۆکەکان، ژمارەی فڕۆکەکان و کاتی رادەستکردنی فڕۆکەکان نەخراونەتەڕوو.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە راگەیاندنەی ئێراندا بڵاوبوونەتەوە ئەو وڵاتە، ٢٤ فڕۆکەی جەنگی لە رووسیا دەکڕێت.
بەگوێرەی ئەو رێککەوتننامە ئەتۆمیيەی ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان حکوومەتی تاران و وڵاتانی ٥+١ واژۆ کرا، گەمارۆی نێودەوڵەتی چەک و قەدەغە کردنی گەشت کردن لە بەشێک لە بەرپرسەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠دا هەڵگیرا، بەهۆی گەمارۆکانیشەوە هێزە سەربازییەکانی ئێران کۆمەڵێک فڕۆکەی کۆنی دروستکراوی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤییەتیان بەکاردەهێنا.
فڕۆکەی جەنگی "Sukhoi SU-35"ی دروستکراوی رووسیا، بە نەوەی چوارەمی فڕۆکەی راوچی دەناسرێت کە دوو بزوێنەر و یەک کورسی فڕۆکەوانی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە