نیۆیۆرک تایمز ... مادۆرۆ بێ تاوان دەرچوو !!!

نیۆیۆرک تایمز  ...  مادۆرۆ بێ تاوان دەرچوو !!!

پەیامی کورد  ...  ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاند : ئەوە دەرکەوتووە، ھێزەکانی سەر بە سەرۆکی ڤەنزۆئێلا، نیکۆلاس مادورۆ ئەو کاروانە ھاوکارییە مرۆییەیان نەسووتاندووە کە مانگی رابردوو لەسەر سنووری ڤەنزۆئێلا سووتێنرابوون.

دوای بڵاوبوونەوەی بانگەشەی سووتاندنی کاروانی مرۆیی لەلایەن نیکۆلاس مادورۆ-ی سەرۆکی ڤەنزۆئێلا کە لەلایەن هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان و بەرپرسانی ئەمریکا بەری لێکرا، لەلایەن رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز پووچەڵکرایەوە.

هاوکات ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی چەند گرتەیەکی بەدەستکەوتووە کە پێشتر پەخش نەکراوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر کردوون و دواتریش رایگەیاند کە بانگەشەی”سووتاندنی بارھەڵگرەکان بە فەرمانی مادورۆ” ڕاست نییە، کە پێشتر لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێلا و بەرپرسانی ئەمریکی بانگەشەیان بۆ کردبوو.

لەلایەکی دیکەوە نیویۆرک تایمز ڕاشیگەیاند کە ئەوە تۆمارکراوە، یەکێک لەو کەسانەی مادورۆی پرۆتێستۆ کردووە، تێکەڵاوی مۆڵۆتۆفی ھاویشتووە و ئاگرەکەش بەم ھۆیەوە سەریھەڵداوە.

ڕۆژنامەکە جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە حکوومەتی کۆلۆمبیا لە رۆژی رووداوەکەدا گرتەی سووتانی بارھەڵگرەکانی کە لە رێگەی کامێراکانی چاودێری تۆمار کراوە، بە بەرپرسانی ئەمریکی و رۆژنامەنووسان داوە، بەڵام ١٣ خولەکی یەکەمی رووداوەکە لە ڤیدیۆکەدا سڕاوەتەوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەو بارھەڵگرانەی سووتاون تەنھا کەلوپەلی دەمامکی دەموچاو و دەستەوانەی پزیشکی و چەند کەولوپەلێکی پاککردنەوە بوون نەک دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەکان وەک ئەمریکای بانگەشەی بۆ دەکرد.

ئەو قەیرانە کە تا ئێستا بەردەوامە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەسەر دوو بەرەدا دابەشکردووە، بەو پێیەی ھەریەک لە ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، کۆلۆمبیا، پیرۆ، ئیکوادۆر، پاراگوای، بەڕازیل، چیلی، پەناما، ئەرجەنتین، کۆستاریکا و گواتیمالا دانیان ناوە بە خوان گوایدۆ وەک سەرۆکی کاتی ڤەنزۆئێلا. لە لایەکی دیکەوە ژمارەیەک ووڵاتی دیکە لەنێویاندا ڕووسیا، تورکیا، مەکسیک، بۆلیڤیا و چین ھێشتا نیکۆلاس مادورۆ وەک سەرۆکی ڤەنزۆئێلا دەناسن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە