سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی نەرویجی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی نەرویجی دەکات

پەیامی کورد   ...     ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی نەرویجی بە سەرۆکایەتی نوت لەین نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج بۆ کاروباری عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا، دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق و سووریا و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و نەرویج تاوتوێ کرا. 
نێردەی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج ستایشی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ رۆڵی بنیاتنەرانەی لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و هێورکردنەوەی دۆخەکە. ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە رووی ئابووری و بەردەوامبوونی هاوکاریی مرۆیی نەرویج بۆ پەنابەر و ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکومەتی نەرویجی کرد بۆ رۆڵیان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕوویوونەوەی داعش کە ئێستا لە چەند ناوچەیەکی عێراق بوونەتە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر هاووڵاتیان .
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەشدا کە جگە لە هاوکاری و هەماهەنگی سەربازی ، پێویستە هەوڵی نەهێشتنی ئەو فاکتەرانەش بدرێن کە یارمەتیدەرن بۆ گەشەسەندنی تیرۆر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە