پەیامی کورد... کۆمپانیای ئەدۆب وێنەی هونەرمەندێکی کورد کڕییەوە
وێنەی هونەرمەندێکی کورد لهلایهن كۆمپانیای ئەدۆب پریمیێر پڕۆ كڕدرایهوه.
کەیوان شەعبان هونەرمەند و دیزاینەرێکی 24 ساڵی کوردە و خەڵکی ئاکرێیە، لە تەمەنی 13 ساڵییەوە دەستی بە هونەری فۆتۆگرافی کردووە و ئێستا لە پۆڵەند دەژی.
كهیوان شهعبان، له پهیجی فهرمی خۆی نوسیویهتی "کارکردن لەگەڵ ئەدۆب ئەزموونێکی باوەڕپێنەکراوە و خەونێکە و هاتووەتە دی".
هەروەها دهڵێت " شەرەفمەندم کە هەڵبژێردراوم بۆ دروستکردنی کارێکی هونەری کە ملیۆنان کەسی لێهاتوو و داهێنەر لە سەرانسەری جیهاندا دەیبینن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە