سەربازێکی بەریتانی بە ناوی " جۆی ڕۆبینسۆن " بە تۆمەتی ئەندام بوون لە ڕێکخراوی تێرۆریستی لە تورکیا دەست بەسەر کرا .
ئەم سەربازە بەریتانییە " جۆی ڕۆبینسۆن " بۆ ئەوەی بتوانێ لە دژی داعش شەڕ بکات سەفەری سووریا دەکات و دەبێتە ئەندام لە ڕێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل " یەپەژە ". دوای ماوەیەک جۆی ڕۆبینسۆن لە " یەپەژە " دادەبڕێت و دەگەڕێتەوە ووڵاتەکەی خۆی . ڕۆبینسۆن ساڵی ٢٠١٧ بۆ دیتنی دۆستێکی خۆی سەردانی تورکیا دەکات کە لەوێ دەست بەسەر دەکرێت و لە لایەن دادگای ئەو ووڵاتەوە بە سزای قورس حۆکم دەدرێت کە ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەند بکرێت .
هەر لە سەر ئەم مژارە " جۆی ڕۆبینسۆن داوا لە حکومەتی بەریتانیا دەکات کە یارمەتی بدات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە