هەر کەسێک لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێنێت ١٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت

هەر کەسێک لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێنێت ١٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت

پەیامی کورد... هەر کەسێک لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێنێت ١٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی عێراق ڕایگەیاند، هەر کەسێک لە کاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکار بهێنێت بە ١٠٠ هەزار دینار سزا دەدرێت.

یاس خزر موتڵەگ، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی (١٤-٢-٢٠٢٢) وتووە، "یاسای هاتووچۆی ژمارەی ٨ی ساڵی ٢٠١٩ سزای سەرپێچی بەکارهێنانی مۆبایلی لە کاتی شۆفێریدا بە ١٠٠ هەزار دینار دیاری کردووە، ئەوەش سزایەکی یاسایی فەرمییە و لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت."

وتیشی، "ڕێنمایی هەیە لە یاساکەدا کە پۆلیسی هاتووچۆ دەتوانێت هەندێک جار سزاکە بکاتە ٢٠٠ هەزار دینار ئەگەر سەرپێچییەکە، واتە بەکارهێنانی مۆبایل، بوو بە مەترسییەک لەناو کۆمەڵگەدا."

ئاماژەی بەوەش کرد کە "مەفرەزەکان لە هەموو پارێزگاکان دەستبەکارن بۆ سزادانی سەر پێچی کەران."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە