ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی شارەوانییەوە سەبارەت بە تاپۆ کردنی زەوی خاوەن کارت !!

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی شارەوانییەوە سەبارەت بە تاپۆ کردنی زەوی خاوەن کارت !!

پەیامی کورد    ...    ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی گەشت وگوزاری حكومەتی هەرێم دەڵێت: "بۆ تاپۆكردنی ئەو زەوییانەی كارتیان هەیە چاوەڕوان بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەكەین، وەكو وەزارەتی شارەوانی سەرجەم ئامادەكارییەكمان كردووە".
كوردۆ شابان وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی گەشت وگوزاری حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : لە ئێستادا وەكوو وەزارەتی شارەوانی چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەكەین بۆ تاپۆكردنی ئەو زەوییانەی كارتیان هەیەو هەركات لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیارەكەمان بەدەست گەیشت كاری جدی لەسەر دەكەین.
وتیشی: "وەكو وەزارەتی شارەوانی ئامادەكاری پێویستمان لەوبارەیەوە كردووەو هەركات لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەكەمان ئاڕاستە كرا راستەوخۆی كاری لەسەر دەكەین".
سەبارەت بەو بڕە پارەیەی لە بەرانبەر تاپۆكردنی زەوییەكان لە خاوەن زەوییەكان وەردەگیرێت، كوردۆ شابان ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی گەشت وگوزاری حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، یاساكە لە پەرلەمانی كوردستان دەنگی لەسەر دراوەو رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە، ئێمە بەپێی ئەو یاسا كاردەكەین كە لەپەرمان دەنگی لەسەر دراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە