هوشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە نیسبەت گەڕانەوەی داعش

هوشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە نیسبەت گەڕانەوەی داعش

پەیامی کورد ... هوشداری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە نیسبەت گەڕانەوەی داعش

 

بەرپرسێکى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى هۆشدارى دەدات بە نیسبەت گەڕانەوەى داعش بۆعێراق و سوریا.

 

واین مارتورو، وتەبێژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لەبەغدا، لەمیانى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەى شەرقولئەوسەت، باسى لەمەترسى ئەو ئەندامانەى داعش کرد کە لەئێستادا لە بەندیخانەکانی هێزەکانى سوریاى دیموکرات ڕاگیراون و وتی کە ئەگەر کێشەى ئەو بەندکراوانەی داعش چارەسەر نەکرێت ئەوا، لەداهاتودا دەتوانن گەورەترین گروپى چەکدارى لەجیهاندا دروست بکەن.

 

ئەو فەرماندەیەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، داعش هیچ روبەڕێکى زەوى بەدەستەوەنەماوە، بەڵام ئەگەرى گەڕانەوەیان ئەگەرێکى جدیە، ئەگەر بێت و فشارەکان لەسەریان کەمبکرێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە