TR KU SO
FB X
Cîhan

له‌ توركیا به‌هۆی گه‌رده‌لوله‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

Navas Jan
Admin
📅 01 Aralık 2021 16:14

پەیامی کورد … له‌ توركیا به‌هۆی گه‌رده‌لوله‌وه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ڕایگه‌یاند، له‌ ڕۆژانى دووشه‌ممه‌ و سێشه‌ممه،‌ بەھۆی ‏گەردەلولەوە لەناوچەی مەڕمەڕە لە باکووری خۆرئاوای ئەو وڵاتە، پێنج کەس گیانیان ‏لەدەستداوە و 63 کەسی دیکە برینداربوون.‏

ماوەی دوو ڕۆژە لە مەڕمەڕەی توركیا گەردەلول هەڵیكردووە و زیانی گیانی و ماددیی ‏داوە.‏

فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە تویتێكدا ئاشكرایكردووە، لە ئەنجامی ‏گەردەلوله‌كه‌ى ناوچەی مەڕمەڕە، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 63 کەسی دیکەش ‏برینداربوون.‏

گەردەلولەکەی مه‌ڕمه‌ره‌ سه‌ره‌تا له‌ ڕۆژی دووشەممە بە خێرایی 130 کیلۆمەتر ‏لەکاتژمێرێکدا ده‌ستیپێكرد، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ چەندین درەخت و خانوو زیانیان پێگه‌یشت و ‏منارەیەکیشی ڕووخاند.‏

ڕۆژى دواتریش به‌هۆی گه‌رده‌لوله‌كه‌وه‌ دەرگای خوێندگاکان لەو ناوچەیە داخران و دەوام ‏نەكرا، گەشتە ئاسمانییەکانیش پەکیان کەوت.‏

تا ئێستا بەدیاریكراوی زیانە ماددییەكانی گەردەلولەكە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی ‏توركیاوە ئاشكرانەكراوە.‏

Paylas: