Cîhan
ژمارەی کوژراوانی غەززە 24 هەزار کەسیان تێپەڕاند
پەیامی کورد... ژمارەی کوژراوانی غەززە 24 هەزار کەسیان تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بۆمبابارانی هێرشی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کوژراون بۆ 24 هەزار و 100 کەس بەرزبووەوە و تاوەکو ئێستاش 60 هەزار و 834 کەس برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی هێرشی سوپای ئیسرائیل، 132 فەڵەستینی کوژراون و 252 کەسی دیکەش برینداربوون.
هاوکات سەرۆکی سێ دامەزراوەی گەورەی سەر بە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەرتی غەززە بڵاویان کردەوە خەڵک پێویستیی زیاتریان بە یارمەتی هەیە و ڕەنگە توشی قاتی و نەخۆشیی بەربڵاوبن.