TR KU SO
FB X
Cîhan

ناوچەی سەوزی بەغدا داخرا

Navas Jan
Admin
📅 27 Haziran 2021 14:31

 پەیامی کورد … ناوچەی سەوزی بەغدا داخرا

 

ئەمڕۆ دەروازەكانی ناوچەی سەوزی شاری بەغدا داخران، ئەوەش لەسەروبەندی كۆبوونەوەی لوتكەی سێ‌ وڵات.

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەشاری بەغدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ لوتكەی سێ‌ وڵات لەشاری بەغدا گرێ دەدرێت لەنێوان عێراق و میسرو ئەردەن.

 

بۆ ئەو مەبەستە هێزێكی ئەمنی زۆر لەناوچەكە بڵاوبوونەتەوە، دەروازەكانی ناوچەی سەوزی بەغدا بەتەواوی داخراون و ڕێگە نادرێت هیچ كەسێك بەو ناوە هاتوچۆ بكات.ا

Paylas: