TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕووداوێکی تەقەکردن لە نەرویج ١٦ قوربانی لێکەوتەوە

Navas Jan
Admin
📅 25 Haziran 2022 18:40

پەیامی کورد... ڕووداوێکی تەقەکردن لە نەرویج ١٦ قوربانی لێکەوتەوە

پۆلیسی ئۆسلۆ-ی پایتەختی نەرویج ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کەسێک بە چەکەوە هێرشی کردووتە سەر یانەیەکی شەوانە و تەقەی بەڕووی ئامادەبوونی نێو ئەو یانەیەدا کردووە و لە ئەنجامیشدا دوو کەس کوژراون و 14 (چواردە) کەسی دیکەش برینداربوون، لێکۆڵینەوەکانیش لە ڕووداوەکە بەردەوامیان هەیە.

تۆڕی هەواڵی Sky News بڵاوی کردەوە پۆلیسی ئۆسلۆ-ی پایتەخت لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، ڕووداوێکی تەقەکردن لە یانەیەکی شەوانە لە ئۆسلۆ-ی پایتەخت ڕویداوە و کوژراو و برینداری لێکەوتەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە: ئەو یانە شەوانەیە ڕووداوەکە تێیدا ڕویداوە ناوی (London Pub) ە، کە "تایبەتە بە هاوڕەگەزخوازان" و کەسێک بە چەک تەقەی بەڕووی ئامادەبوونی ئەو یانە شەوانەیە دا کردووە و زیاد لە 14 (چواردە) کەسی بریندار کردووە و دوو کەسیش لە شوێنی ڕووداوەکە کوژراون.

هاوکات بە پێی وتەی پۆلیسی ئۆسلۆی پایتەخت، لە کاتی ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوەکە دەستبەجێ چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و پاش چەند خولەکێک لە دەوروبەری شوێنی تەقەکردنەکە هێرشبەرەکەیان دەستگیرکردووە.\

ئەوەش خراوەتە ڕوو، هێشتا ئامانج و پاڵنەرەکانی پشت ئەو هێرشەیان بۆ ڕوون نەبووەتەوە کە وای لە هێرشبەرەکە کردووە ئەو کارە ئەنجام بدات، لەگەڵ کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان تەواوی زانیارییەکان دەخەنە ڕوو.

Paylas: