TR KU SO
FB X
Cîhan

کرێملین ... هەواڵی چوونی هێزەکانی ئەرتەشی سووریا بۆ ناو شاری مێنبەج پشتڕاست دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 29 Aralık 2018 20:37

پەیامی کورد ...  کرێملین ئامادەبوونی ئەرتەشی سووریای لە مێنبەج پشت ڕاست کردەوە ووتەبێژی کرێملین هەواڵی هاتنی هێزەکانی ئەرتەشی سووریای بۆ مێنبەج بە پێچەوانەی ووتەکانی سەرۆککۆماری تورکیا ، پشت ڕاست کردەوە .

دیمیتری پێسکۆڤ ووتەبێژی کرێملین ئەمڕۆ شەممە لە ووتەکانیدا ، سۆڵتەی هێزەکانی ئەرتەشی سووریای بۆ سەر شاری مێنبەچ پشتڕاست کردەوە

پێسکۆڤ ووتی ئەو زانیارییانەی کە سەبارەت بە هاتنی هێزەکانی ئەرتەشی سووریا بۆ ناو شاری مێنبەج بە دەست گەیشتووە ، ڕاستە ، ڕۆژی ڕابردوو ، فەرماندەی گشتی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا لە چوونی هێزەکانی ئەم ووڵاتە بۆ مێنبەج و هەڵدانی ئاڵای سووریا لەم شارەدا هەواڵیدا .

ئەرتەشی سووریا سووریا ڕایگەیاند چوونیان بۆ ناو شاری مێنبەج لە بەر داواکاری گرووپی چەکداری کوردی " یەپەگە " بۆ بەرگری کردن لە هاتنی تورکیا جگە لە ڕەت کردنەوەی ئەم هەواڵە ، بۆ ئەم ناوچەیە بووە . ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری هێزەکانی تورکیا ئەمەی " ئۆپراسیۆنی ڕۆحی ڕەوانی " ناو بردووە و ووتی : " هێشتا شتێک یەکلایی نەکراوەتەوە . "

Paylas: