Cîhan
پەرلەمانی عێراق لێکۆڵینەوە لە سەردانی لێژنەیەکی عێراقی دەکات سەبارەت بە سەفەریان بۆ ووڵاتی ئیسرائیل
پەیامی کورد ... بە فەرمانی سەرۆکی پەرلمانی عێراق لێژنەیەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی سەردانی لێژنە عێراقییەکە بۆ ئیسرائیل پێکهات.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە فورات نیوز، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلمانی عێراق فەرمانی دا تاکوو لێژنەیەکی تایبەت لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی سەردانی لێژنە عێراقییەکە بۆ ئیسرائیل بکات.
ئەمە لە حاڵێک دایە کە پێشتر سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاندبوو کە لێژنەیەکی عێراقی سەردانی ئیسرائیلی کردوووە تاکوو دانوستان لەگەڵ ئیسرائیلییەکان بکەن.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند کە ۳ لێژنەی ۱٥ کەسی عێراقی ساڵی ۲۰۱٨ سەردانی تەلئەبیب یان کردووە