TR KU SO
FB X
Kurdistan

هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان لە سێدارە درا

Navas Jan
Admin
📅 13 Ekim 2021 12:28

پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان لە سێدارە درا

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان کە لە تەمەنی ١٩ ساڵ تاوانی کردبوو، لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەمەد لەتیفی تەمەن ٢٣ ساڵ لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەمەد لەتیفی ٤ ساڵ لە کاتێکدا تەمەنی تەنیا ١٩ ساڵ بووە کەسێکی دیکەی کوشتووە و دوای دەستبەسەر کرانی لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپاوە.

جێگای ئاماژەیە کە محەمەد لەتیفی خەڵکی گوندی سەلاتین سەر بە بەخشی سەرفیروزئاوای کرماشان بووە.

لەسێدارەدانی ئەم هاووڵاتییە هەتا ئێستا لە لایەن میدیا نێوخۆییەکان و یان دام و دەزگا فەرمییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.

Paylas: