TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە مزگەوتێکی گەرمیان ١٣ تووشبووی کرۆنا دەستنیشان کران

Navas Jan
Admin
📅 20 Nisan 2021 16:15

لە مزگەوتێکی گەرمیان ١٣ تووشبووی کرۆنا دەستنیشان کران

 

پەیامی کورد … لە مزگەوتێکی گەرمیان ١٣ تووشبووی کرۆنا دەستنیشان کران

 

 

ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند لە مزگەوتێکدا تیمەکانی تەندروستی تێستی کۆرۆنایان کردووە و دەرکەوتووە 13 کەس لە نوێژخوێنان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

 

ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ” لە مزگەوتی شەھیدانی گەرمیان پاش ئەوەی لەلایەن تیمەکانی تەندروستی تێستی کۆرۆنا بۆ نوێژخوێنانی مزگەوتەکە کرا و دەرکەوت 13 نوێژخوێن ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، بۆیە مزگەوتەکە داخرا و توشبوەکانیش لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتینە کردووە”.

 

ئیدارەی گەرمیان ئاشکرایکرد، لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانەوە تا ئێستا، سێ مزگەوت لە شاری کەلار بەھۆی پابەند نەبونیان بە رێنماییەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ داخراون، ئەوانەش ھەر یەک لە مزگەوتەکانی (سەلاحەدین، سپی، محەمەد مستەفا) یە کە دواتر پابەندکراون بە رێنماییەکانەوە”.

 

پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان، بە بڕیاری لیژنەی ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرگای مزگەوتەکان داخرابوون، بەڵام دواتر لەلایەن پارێزگارەکان و ئیدارە سەربەخۆکانەوە بڕیاری کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەرکرا.

Paylas: