Kurdistan
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان ١٥ کەس گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد... لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان ١٥ کەس گیانیان لە دەست دا
بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٢ی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، ڕووداوەکە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک ناوچەی دێلوک سەر بە شاری غازی عەنتاب لە باکووری کوردستان بووە و بە هۆییەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢ی دیکە برینداربوون.
ڕووداوەکە لەنێوان پاسێکی گەورەی گەشتیاری و دوو ئۆتۆمبێلی دیکەدا بووە کە یەکێکیان ئۆتۆمبێلی پەخشی تەلەڤزیۆنی (SNG) بووە.
هەندێک لە قوربانییەکان میدیاکارن. دوابەدوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان و تیمی فریاگوزاری گەیشتوونەتە ناوچەکە بەمەبەستی بەهاناوەچوون و گواستنەوەی برینداران.