Kurdistan
وەزارەتی تەندروستی: ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆمار نەکراوە
پەیامی کورد … وەزارەتی تەندروستی: ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆمار نەکراوە
بریکاری وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە ھەرێم و عێراق تۆمار نەکراوە.
لە لێدوانێكیدا د. ڕەھێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم ئاشكرای دەكات: تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی توشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاو کە ناسراوە بە ئۆمیکرۆن، لە ھەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە و ھەرکاتێک رێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداریدا لەبارەی ھاتووچۆکردن بۆ ئەو وڵاتانەی کە ڤایرۆسەکەیان تێدا بڵاوبوەتەوە، ئەوا رێکاری پێویست دەگرینەبەر.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: رێکارەکانی خۆپارێزی لەم جۆرەی کۆرۆنا ھەمان رێکاری جۆرەکانی تری ڤایرۆسەکەیە، بۆیە داوای لە ھاوڵاتیان دەكەین لە ئێستاوە رێکارەکان جێبەجێ بکەن و خۆیان بپارێزن.