TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

Navas Jan
Admin
📅 29 Aralık 2020 14:39

پەیامی کورد ... سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

 

فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێدا شاندێكی سیاسیی به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.  

 

فارس عیسا به‌ ماڵپه‌ڕى ناس نیوزى وتوه‌: بڕیار بوو پێش كۆتایی ئه‌مساڵ شاندێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات به‌ڵام واده‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌  گۆڕا، بڕیاره‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێیدا ئه‌و سه‌ردانه‌ ئه‌نجامبدرێت.  

 

ناوبراووتیشی:سه‌ردانه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و بڕیاریشه‌ نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌ن و حیزبه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێیدا بێت.  

 

فارس عیسا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و بره‌ودانه‌ به‌و لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا له‌ نێوان شاندی هه‌ردولا له‌ به‌غدا ئه‌نجامدرا. 

Paylas: