شاندی باڵای مەغریب دوای ٧٢ ساڵ سەردانی ئیسرائیل دەکات
پەیامی کورد .... شاندی باڵای مەغریب دوای ٧٢ ساڵ سەردانی ئیسرائیل دەکات
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دوای رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوندییەکانی نێوانیان، بڕیارە لەم هەفتەیەدا شاندێکی باڵای شانشینی مەغریب سەردانی ئیسرائیل بکەن و دوای 72 ساڵ هەردو وڵات پەیوەندییە سیاسی، ئابوری و بازرگانییەکانیان دەستپێدەکەن.
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر ئاماژەی بەوەشکردوە، لەگەڵ محەمەدی شەشەم پادشای مەغریب پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و هەردوولا پێشوازیان لەرێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و فراوانترکردنیان لەداهاتوودا کردوە، لەسەر ئەو بنەمایەش لەم هەفتەیەدا شاندێکی ئەو وڵاتە سەردانی ئیسرائیل دەکات.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و پادشای مەغریب لەو پەیوەدنییە تەلەفۆنییەدا باسیان لەوەشکردوە، هەردولا کار بۆ دەستپێکردنی پەیوەندییە سیاسی، بازرگانی و گەشتیارییەکان دەکەن و نەتانیاهۆش لەبەرامبەر پێشوازیکردنی لەشاندی وڵاتەکەی سوپاسی پادشای مەغریبی کردوە.
تائێستا هەر یەک لە وڵاتانی ئیمارات، بەحرەین، سودان و مەغریبرێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەل ئیسرائیل واژۆکردوە، رێککەوتنەکە بەسەرپەرشتی و نێوەندگیری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بون لەچوارچێوەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل.