Kurdistan
شاری سنە بوو بە پایتەختی کتێبی ئێران
پەیامی کورد… شاری سنە بوو بە پایتەختی کتێبی ئێران
سنە ناوەندی پارێزگای کوردستان بوو بە هەڵبژێردراوی حەوتەمین خولی پایتەختی کتێبی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداریی وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، جێگری کاروباری فەرهەنگیی وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشاد، نووسینگەی توێژینەوە و بەرنامەداڕشتنی کولتووری، بنکەی هاوئاهەنگیی شار و گوندەکانی هۆگری کتێب و دیکەی دامەزراو و ڕێکخراوەکانی هاوکار، دوێنێ دووشەممە شەشەمی سەرماوەز ١٤٠٠ی هەتاوی، مەراسیمی هەڵبژاردن و ناساندنی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران بەڕێوە چوو.
لە نێو شارە دەرچووەکانی قۆناغی کۆتایی کێبەرکێی وەرگرتنی نازناوی حەوتەمین پایتەختی کتێبی ئێران، شاری "سنە" وەک شاری براوە، هەلبژێڕدرا و دەستنیشانکرا