Kurdistan
سنه/ ١١١٤ تووشبووی کرۆنا گیانیان لە دەست داوە
پەیامی کورد … سنه/ ١١١٤ تووشبووی کرۆنا گیانیان لە دەست داوە
سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا تا ئێستا هه‌زار و ١١٤ كه‌س به كۆرۆنا له‌و پارێزگایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌رزین ڕه‌زاعی سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی به ئاژانسی ئیسنای ڕاگه‌یاندووه له ئێستادا ٢٥٤ تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و پارێزگایه له‌ژێر چاودێریدان كه باری ته‌ندروستی ٤١ تووشبوو ناجێگیره.
ڕه‌زاعی داوای له هاووڵاتیان كرد كه پابه‌ندی ڕێنماییه پزیشكییه‌كان بن.