PeyamaKurd - ئیسرائیل کشانەوەی سوپاکەی لە لوبنان ڕەت دەکاتەوە
یسرائیل کاتس ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی نادیار لە لوبنان و سووریا و غەززە دەمێنێتەوە.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد، ناوچە سنوورییەکان بە تەواوی لە ژێرخان و دانیشتووان پاک دەکرێنەوە.
نتانیاهوو بە دۆناڵد ترامپ ی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل خۆی بە پابەندی بنەماکانی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران نازانێت.
کاتس هۆشداری دا، ئەگەر ئێران بەهۆی دۆخی لوبنانەوە هێرش بکات، بە تووندی ووڵامی دەدەنەوە.
سوپای ئیسرائیل لەسەر هێڵەکانی ئێستای لە ناو خاکی لوبنان دەمێنێتەوە و ووڵامی هێرشەکان دەداتەوە.