بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كشانه‌وه له‌پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه‌و به كارێكی مه‌ترسیداریش وه‌سف ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایده‌گه‌یه‌نێت: به كشانه‌وه‌ی كورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، ئه‌و چاره‌گه موچه‌یه‌ش نامێنێت و وه‌ك سۆماڵییه‌كانمان لێدێت.
شیرین ڕه‌زا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: هه‌رچه‌نده له‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵی عێراق، هیچ تێبینییه‌كی كورد به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراو ئه‌و به‌شه بودجه‌ی بۆ هه‌رێم دانراوه، به‌شی موچه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان ناكات، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی كوردیش له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، مه‌ترسیداره.
وتیشی: ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی كورد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌كرێت، كارێكی باش نییه، چونكه ئه‌گه‌ر ئێستا چاره‌گه موچه‌یه‌ك ده‌درێته فه‌رمانبه‌ران، ئه‌وكاته ئه‌ویش نامێنێت و وه‌ك سۆماڵییه‌كانمان لێدێت.
له‌باره‌ی نیگه‌رانیی حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌ندێ لایه‌نی سیاسیش به‌رامبه‌ر بودجه‌ی عێراق، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ووتی:” نیگه‌رانی و دژایه‌تی هه‌رێم بۆ یاسای بودجه، ته‌نیا بۆ مه‌شغوڵكردنی خه‌ڵكه، ئه‌گه‌رنا با حكومه‌تی هه‌رێم داهاته‌كانی ڕاده‌ستی عیراق بكات، بۆئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی پێدانی موچه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان بكه‌وێته ئه‌ستۆی به‌غدا”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە