سڕینەوەی ناوی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئێرانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " X " لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا

سڕینەوەی ناوی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئێرانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " X " لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا

PeyamaKurd - سڕینەوەی ناوی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئێرانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی " X " لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، کۆمپانیای (X) هەڵمەتێکی فراوانی بۆ داخستنی هەژماری بەکارهێنەرانی سەر بە حکوومەتی ئێران دەست پێکردووە. ئەم هەنگاوە لە کاتێک دایە کە گرژییە سەربازی و میدیایی یەکانی نێوان ئێران و ووڵاتانی ناوچەکە و ئەمریکا گەیشتووەتە لووتکە.
بە گوێرەی زانیارییەکان گرینگترین ئەو کەسانەی هەژمارەکانیان داخراوە :
• ئەمیرحسێن سابتی: نوێنەری پەرلەمانی ئێران.
• مەهدی فەزائێلی: ئەندامی نووسینگەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران.
• یاسر جێبرائیلی: چالاکوانی سیاسی نزیک لە دەسەڵات.
• مەیسەم مۆتیعی و محەمەد حسێن پوویانفەر: دوو لە مەداحە ناسراوەکانی نزیک لە حکوومەت.
ئەم داخستنانە دوای ئەوە دێن کە چالاکییەکانی ئەم هەژمارانە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە چڕی تەرخان کرابوو بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی شەڕ و پشتیوانی کردنی هێرشە درۆنی و مووشەکییەکانی سوپای ئێران.