پەیامی کورد ... حۆکمی لە سێدارەدان بۆ ٥ تێرۆریست لە عێراق دەرکرا .
دادگای کەیفەری عێراق بۆ چەند کەس بە تاوانی بەشداری کردن لە ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی ئەم ووڵاتە حۆکمی لەسێدارەدانیان دەرکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک شەورای باڵای قەزایی ئەم ووڵاتە نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە دوو بەیاننامەی جیاوازدا ڕایگەیاند کە دادگاکانی کەەیفەری پارێزگای سەڵاحەددین و ناوچەی کەرخ لە ساری بەغدا لە کۆی گشتی ٥ کەسی بە تاوانی بەشداریکردن لە ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی بە لە سێدارەدان مەحکووم کران .
بە پێی ئەوی کە لە بەیاننامەکەی یەکەمدا هاتووە ، شۆعبەی دووهەمی دادگای کەیفەری سەڵاحەددین لە باکووری عێراق بە پشتبەستن بە ماددەی چواری یاسای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسمی ئەم ووڵاتە ، بۆ ٤ تێرۆریستی بەشداربوو لە تەقینەوەیەکیئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراودا لە نزیکی بنکەیەکی سووتەمەنی لە ناو شاری تکریت ، ناوەندی ئەم پارێزگایە ، حۆکمی لە سێدارەدان یان دەرکردووە
شەورای باڵای قەزایی عێراق لەم بەیاننامەیەدا جگە لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە تەقینەوەکەی تکریت ، فەرماندەی گوردانەکانی سەڵاحەددین ی کردووەتە ئامانج و لە دەرئەنجامدا هاووڵاتییەکی سڤیل گیانی خۆی لە دەستداوە و فەرماندەی ناوبراویش لەگەڵ ٣٣ کەس لە هێزەکانی پارێزوانی خۆی برینداربوون جەختی کردەوە کە ئەو کەسانەی کە هۆکاری ئەم ئۆپراسیۆنە تێرۆریستییەن سەرەتا بۆمبێکی دەستسازیان جێگیر کردووە و دوای ئامادەبوونی هێزە ئەمنییەتییەکان ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەی خۆیانیان تەقاندووەتەوە .
هەروەها ئەم شەورایە لە بەیاننامەی دووهەمی خۆیدا لە هەنگاوی شۆعبەی سێهەمی دادگای کەیفەری کەرخ بە ناوی بەشی ڕۆژئاوایی ساری بەغدا لە دەرکردنی حۆکمی لە سێدارەدان بۆ تێرۆریستێک بە ناوی " عەممار مەهدی الجبووری " بە پشت بەستن بە ماددەی چوارەم ی یاسای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم ی عێراق هەواڵی داوە و ڕایگەیاندووە کە کەسی ناوبراو لە سەرکردەکانی گرووپی تێرۆریستی داعس لە شارۆچکەی " فەللووجە " لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سنووری ئەنبار لە ڕۆژئاوای ئەم ووڵاتە بووە و لە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش دانی بە بەشداریکردن لە ژمارەیەکی زۆری ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی لەوانەش کوشتنی بەکۆمەڵی کەسانی قەبیلەی " البونمر " کە ١٧ قوربانی لێکەوتووەتەوە ناوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە