پەیامی کورد ... هەناردەی تورکیا ٢٠٪ دابەزیوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی بانکی ناوەندیی تورکیا، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە هەناردەی ئەو وڵاتە بۆ دەرەوەی وڵات نزیکەی ٢٠٪ کەمی کردووە.
بانكی ناوەندی توركیا رایگەیاندووە، لە ئەنجامی داكەوتنی بەرچاو لە ھەناردەكانی توركیا بۆ دەرەوە كە لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەرێژەی %١٩.٧ دابەزیوە، ھەروەھا سستبوونی خواستی جیھان لەسەر كاڵاكان بەھۆی كۆرۆناوە، مانگی حوزەیران، كورتھێنان لە تەرازووی بازرگانی توركیا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدابووە. ئەوەش رەنگدانەوەی داڕمانی چالاكی بازرگانییە دەرەكییەكانە كە وڵاتەكە پێیدا تێدەپەڕێت لە ئەنجامی داكەوتنی لیرەی توركی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، مانگی حوزەیران كورتھێنان لە تەرازووی بازرگانی توركیا گەیشتووەتە ٢ ملیار و ٩٣٤ ملیۆن دۆلار.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە