پەیامی کورد... زۆرترین هەناردەی شتومەکی تورکیا لەناو وڵاتانی کەنداو بۆ عێراق بووە
هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی کەنداو لە مانگی ئایاردا بە بەراورد بە مانگێک پێشتر لە ٢٩% زیادی کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیار و ٦٩١ ملیۆن دۆلار.
بەپێی ئەو داتاكانی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا، هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک لە تورکیاوە بۆ وڵاتان بە بەراورد لەگەڵ مانگی ئایاری ٢٠٢٢ لە ١٤.٤% زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٢١ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار.
لەو قۆناغەدا هەناردەکردن لە تورکیاوە بۆ وڵاتانی کەنداو لە ٢٩% زیادی کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیار و ٦٩١ ملیۆن دۆلار.
ریزبەندی زۆرترین هەناردەکردنیش بەم جۆرە بووە: عێراق بە بەهای ٨١٧ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار، ئیمارات بە بەهای ٣٦٠ ملیۆن دۆلار، سعوودیە بە بەهای ١٥٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار، ئێران بە های ٢٠٦ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار، قەتەر بە بەهای ٥٥ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار، کوێت بە بەهای ٤٦ ملیۆن دۆلار، عومان بە بەهای ٢٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار و بەحرێن بە بەهای ١٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار. بەپێی رێژەیی زۆرترین هەناردەکردن بۆ سعوودوە بووە.
زۆرترین کاڵا و شتومەکی هەناردەکراو بە بەهای ١٠٨ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دۆلار خشڵ بووە، بە دوای ئەویشدا هەناردەکردنی مادە کیمیایییەکان و بەرهەمەکانیان، جلوبەرگ، فەرش، کەلوپەلی ناوماڵ، خۆراک و کاغەز دێن.
لەو ماوەیەدا بە بەهای ١٨٠ ملیۆن دۆلار دانەوێڵە، پاقلەمەنی و تۆوە چەورەکان و بەرهەمەکانیان بە عێراق فرۆشراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە