پەیامی کورد ... نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران بە نیشانەی پاڵپشتی کردن لە سوپای پاسداران ، جل و بەرگی سوپایان لە بەر کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، کۆمەڵێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی شەورای ئیسلامی ئێران بە لە بەر کردنی یۆنیفۆرمی سوپای پاسداران پاڵپشتی خۆیان بەرامبەر بە سوپای پاسداران ڕاگەیاند .
نوینەرانی پەرلەمانی شەورای ئیسلامی ئێران بە هەموو جۆرێک و لە جەرەیانی سیاسی ڕۆژی ٩ ئەم مانگە بە هۆی هەوڵی ئەمریکا لە سەر بە تێرۆریست ڕاگەیاندنی سوپای پاسداران ، جلو بەرگی سوپایان لە بەر کرد . عەلی لاریجانی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و مەحەمەد ڕەزا عارف بەڕێوەبەری فراکسیۆنی ئۆمید بە جلوبەرگی سوپا لە پانتایی عەلەنی پەرلەمان ئامادەبوون .
دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە ڕایگەیاند کە واشینتۆن ، سوپای پاسدارانی بە دام و دەزگایەکی تێرۆریستی دەرەکی ناو برد .
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ئەنجام دانی ئەم ئەرکە پێشنیاری بە شەورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی کرد کە فەرماندەیی سنتکامو هێزەکانی سەر بە ئەو هێزە بە هۆاکری جەنایاتێک کە لە ناوچەکە و پاڵپشتی کردنیان لە گرووپە تێرۆریستییەکان و هەروەها ئەنجام دانی جەنایاتی شەڕ لە لیستەی تێرۆریستەکاندا هەژمار بکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە