پەیامی کورد ... وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له په‌ڕاوێزی ۳۹مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس له دژی ئێران لێدوانی دا.
به پێی ڕاپۆرتێک له ئه‌لنه‌شره، عادڵ جوبه‌یر له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له په‌ڕاوێزی ۳۹مین کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس ڕایگەیاند : ئێمه پشتیوانی له سه‌عد حه‌ریری دەکەین بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی لوبنان و دژی ڕۆڵی خراپی ئێران و حزبۆڵڵاین!.
جوبه‌یر ووتی: له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاوکاری جه‌خت ده‌که‌ینەوە له پشتیوانی کردنی خه‌ڵکی سووریا و گەڕان بۆ ڕێکاری سیاسی بۆ ووڵاتی یه‌مه‌ن.
ئه‌و جه‌ختی کردەوە : ئه‌نجوومه‌نی هاوکاری که‌نداوی فارس ڕۆڵی به‌ربڵاوی له هه‌ماهه‌نگی بابه‌ته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هه‌یه. ڕێبه‌رانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له ڕۆڵی به‌هێزتر. سوپاسی کوه‌یت و عه‌مان ده‌که‌م ، ئێمه هه‌موومان براین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین به ئامانجه‌کانی خۆمان بگه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان هەروەها ووتی: داواکارییه‌کان به قه‌ته‌ر دراوه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه که ببنه ئه‌ندامێکی چالاک، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که دۆخی ئێستا کاریگه‌ری به سه‌ر کاره‌کانی ئه‌نجوومه‌نه‌وه نه‌بێت. بابه‌تی قه‌ته‌ر ئه‌وه‌یه که سیاسه‌ته‌کانی خۆیان بگۆڕن و هه‌رجۆره ناکۆکییەک ده‌بێت له‌ناو خودی ئه‌نجوومه‌ندا چاره‌سه‌ر بکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە