ئەمریکا بە هەناردنی بۆمب هاوێژ و کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران جیددی تر دەکات

ئەمریکا بە هەناردنی بۆمب هاوێژ و کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران جیددی تر دەکات

پەیامی کورد  ...    ئەمریکا بە هەناردنی بۆمب هاوێژ و " کەشتی " ناڤی فڕۆکەبەر بۆ ڕۆژهەلاتی نەوەڕاست هەڕەشەی جیددی لە ئێران دەکات

بە پێی ڕاپۆرتێک جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە هەناردنی بۆمب هاوێژ و ناڤی فڕۆکەبەر بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەواڵی دا تاکوو بە ووتەی ئەوە ووڵامێک بێت بۆ ئاماژەکان و هۆشدارییەکانی ئێران دژی هێزەکانی ئەمریکا کە لە ناوچەکە جێگیرن .

بۆڵتۆن هەروەها ڕایگەیاند : ئەمریکا " کەشتی " ناڤی گرووپی هێرش بەری ئابراهام لینکۆڵن و بۆمب هاوێژەکانی بۆ سنووری کارکردنی سەنتکام " فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا " دەنێرێت تاکوو ووڵامێکی ڕوون بۆ ئێران بێت بەو واتایەی کە هەرجۆرە هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و یا خود هاوپەیمانان لەگەڵ هێزی بێ ئەمان ووڵام دەدرێتەوە .

بۆڵتۆن هەروەها ڕایگەیاند : ئەمریکا بە دوای شەڕ لەگەڵ ئێران نییە بەڵام ئێمە ئامادەیی تەواومان هەیە تاکوو ووڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک چ لە لایان هێزی ڕاسپێرداوی سوپای پاسداران وەو یا خود هێزی سەربازی یاسایی ئێرانوەو بێت .

هەرچەندە ئەمە یەکەمین جار نییە کە ئابراهام لینکۆڵن بۆ ناوچەکە دەنێردرێت سەرەڕای ئەوەی کە هاوکات لەگەڵ زیاد بوونی ئاڵۆزییەکانی واشینتۆن – تاران ، ئەم هەوڵە ئامرازیکی فشارە کە بۆ ڕێکخستنی شەڕی ڕەوانی دژی بە ئێران هەژمار دەکرێت .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە