پەیامی کورد ... ڕابەری باڵای ئێران پەیامێک بڵاو دەکاتەوە .
بەشێک لە ووتاری عەلی خامنەیی، ڕابەری بالای ئێران سەبارەت بە کوودەتای ١٨ی ئۆگۆستی ساڵی ١٩٥٣ بە کاتی ئێران لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا جارێکی دیکە بڵاوکراوەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک لەم پەیامەدا کە لە لاپەڕەی ڕابەری ئێران لە تویتەر بڵاوکراوەتەوە هاتووە : دوژمنی ئەمریکا لەگەڵ ئێران ، کوودەتای ١٨ی ئۆگۆستی ساڵی ١٩٥٣ ڕوویدا و تا شۆڕشی ئیسلامی بەردەوامی هەبووە . کۆماری ئیسلامی ڕێگای هاتن و نفووزی دووبارەی ئەمریکا بۆ ناو ئەرکانەکانی ووڵاتی بەستووە . ئەم سەرچاویە ووتووێژی یەکێک لە کەل و پەلەکانی بەربەستی ڕێگای ئەمریکا . هەرچەندە ئەمە بۆ ئەمریکییەکان زۆر قورس و زەحمەتە .
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە : " لە کوودەتای ١٨ ی ئۆگۆست دا تاکوو ئەمرۆ لە هەر بابەتێکدا کە بەرپرسانی ووڵات متمانەیان بە ئەمریکییەکان کرد گورزیان پێکەوت . . ڕۆژێک مۆسەدێق متمانەی بە ئەمریکییەکان کرد ، دوای شۆڕشیش لە سەردەمێک بەرپرسانی ووڵات بە هۆی خۆشباوەڕییەوە باوەڕ و متمانەیان بەمانە کرد کە لەو لاوە دەوڵەتی ئەمریکا ، ئێران ی بە مێحوەری شەڕ و ئاڵۆزی دانا .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە