ئاسایشی زاخۆ لە بارەی تەقینەوەكەی كەمپی قادیا روونكردنەوە دەدات

ئاسایشی زاخۆ لە بارەی تەقینەوەكەی كەمپی قادیا روونكردنەوە دەدات

پەیامی کورد … ئاسایشی زاخۆ لە بارەی تەقینەوەكەی كەمپی قادیا روونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ رایگەیاند، تەقینەوەكەی شەوی رابردوی كەمپی قادیا بەهۆی دانانی بۆمبی چێنراوەوە بووە، هەروەها تەقینەوەكە كارمەندێكی ئاسایشی بەئامانج گرتووە.

شڤان سندی، بەڕێوەبەری ئاسایشی زاخۆ لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، "تەقینەوەكەی كەمپی قادیای تایبەت بە ئاوارەكانی شەنگال ئەفسەرێكی هێزەكانی ئاسایشی بەئامانج گرتووە و ئەو ئەفسەرەش لەلایەن پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) چەندینجار رووبەڕووی هەڕەشە بووەتەوە".

شەوی رابردوو تەقینەوەیەك لە كەمپی قادیای سنوری زاخۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون و زیانێكی زۆریش بەر ئۆتۆمبَێل و كەرەڤانەكانی كەمپەكە كەوتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە