ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز: داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین سنورێك بۆ گرژییه‌كان دابنێن
پەیامی کورد... ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز: داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین سنورێك بۆ گرژییه‌كان دابنێن
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌سه‌ر گورزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عێراق و سوریا، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات سنورێك بۆ گرژییه‌كان دابنێن.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا نیگه‌رانیی ده‌ربڕی له هه‌ڵكشانی گرژیه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌ت دوای گورزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر عێراق و سوریا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا گۆتێرێز ده‌ڵێت، پێویسته رێوشوێنی به‌رچاو بگرێته‌به‌ر بۆ رێگرتن له هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان و ده‌شبێت ره‌چاوی باجه مرۆیی و ئابوورییه‌كان بگیرێت كه له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵكشانه دێته ئاراوه.
به‌ره‌بەیانی ئەمڕۆ شەممە، له كاردانه‌وه‌ی كوشتنی سێ سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مریكا له بنكه‌ی "تی-22"ی سنوری ئوردن، ئه‌مریكا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی گروپ و میلیشیاكان له عێراق و سوریا ده‌ستیپێكرد.
ئه‌مریكا به 125 موشه‌ك، 85 پێگەی سوپای پاسداران و میلیشیاکان و چەندین کۆگای درۆن و موشەکیشی لەو دوو وڵاته خاپور كرد و گورزه‌كان له عێراق بووه‌هۆی كوژرانی 16 كه‌س و برینداربوونی 25ی دیكه.