TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری ئێستێخباراتی ئێران ... دەزگا ئەمنییەکانی ووڵاتانی دراوسێ ڕاستەوخۆ لە دژی ئێمە کەوتوونەتە جمووجۆڵ

سارا
Yazar
📅 18 Aralık 2018 20:52

پەیامی کورد ...  وەزیری ئێستێخبارات " زانیاری " : دەزگاکانی ئەمنییەتی ووڵاتانی دراوسێ دژی ئەمنییەتی ئێران ڕاستەوخۆ کەوتوونەتە جمووجۆڵەوە .

وەزیری ئێستێخباراتی ئێران ڕایگەیاند : دەزگا ئەمنییەتییەکانی ووڵاتانی دراوسێ و تەنانەت ووڵاتانی دوورەدەستیش ، ڕاستەوخۆ دژی ئەمنییەتی و ئاسایشی ووڵات کەوتوونەتە جمووجۆڵەوە .

" سید مەحموود عەلەوی " ، وەزیری ئێستێخبارات ، لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی عەلەنی " سێشەممە ١٨ی دێسەمبەر " و هەروەها لە کاتی ئاماژە دان بە پرسیاری جەهانبەخش مۆحێبی نیا ، سەبارەت بە ئامادەکارییە ئەمنییەتییەکانی وەزارەتی ئێستێخبارات بۆ نەهێشتنی هەوڵی نابەجێی ئەمنی ، ووتی : دۆخی ئەمنییەتی ئەمڕۆی ئێمە زۆر جیاوازە لەگەڵ ساڵانی ڕابردوودا .

Paylas: