وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ئامارێكی له‌باره‌ی جه‌نگه‌وه بڵاوكرده‌وه
پەیامی کورد... وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ئامارێكی له‌باره‌ی جه‌نگه‌وه بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای روسیا له ده‌ستپێكی هێرشه‌كانییه‌وه دو هه‌زار و 837 موشه‌كی ستراتیژی ئاڕاسته‌ی سه‌ربازانیان لە هێله‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردن له كیێڤ كردوه، كه به‌شێكی هه‌ره زۆریان ناوچه‌كانی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانیان، یه‌كه ته‌ندروستییه‌كانی پێكراونه‌ته ئامانج.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8 ی كانونی دووه‌می 2023 وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه بڵاویكرده‌وه، "هێزه‌كانی روسیا له 24ی (شوبات/2) تا كۆتا بۆردومانی موشه‌كی و درۆنی بۆسه‌ر ته‌واوی هه‌رێمه‌كانی كیێڤ، هه‌زاران موشه‌ك و درۆونیان ئاڕاسته‌ی كیێڤ كردوه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران هاوڵاتی كوژراون و برینداربون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه،هێزه‌كانی روسیا له ده‌ستپێكی هێرشه‌كانیانه‌وه به موشه‌كی ستراتیژی بۆردومانی هێزه‌كانی ئۆكرانیا و شاره‌كانیان ده‌ستپێكرد و زیاتر له 744 موشه‌كی ئیسكانده‌ر-ی بالیستی ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون كرد و زیاتر له 68 موشه‌كی ئیسكانده‌ری نۆ ملیمه‌تریشی ئاراسته‌ی یه‌كه ته‌ندروستییه‌كان كرد كه برینداران و هاوڵاتیانی لێچاره‌سه‌رده‌كرا".
باسی له‌وه‌ش كردووه "پاش هه‌وڵه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌مان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و كوشتنی هه‌زاران سه‌رباز لێیان، سوپای روسیا 591 موشه‌كی كاڵیبه‌ر، 616 موشه‌كی Kh-10 و 208 سیستمی موشه‌كی Kh-22/32 و 10 موشه‌كی په‌ره‌پێدراوی كانزاڵ-یان ئاڕه‌سته‌ی به‌ره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزه‌كانمان كرد و به كۆی گشتیش دو هه‌زار و 837 موشه‌ك ئاڕاسته‌ی وڵاته‌كه‌مان كران".
ڕاشی گه‌یاندووه "پاش ئه‌وه‌ی وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و دژه ئاسمانی و سیستمی دژه موشه‌كییه په‌ره‌پێدراوه‌كانیان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌مان كرد، روسیا هێرشه موشه‌كی و ئاسمانییه‌كان بۆ ئاستێكی دڕندانه‌تر گواسته‌وه و له رێگه‌ی 144 موشه‌كی تاكتیكی ئۆنێكس، هه‌زار و 328 موشه‌كی دژه ئاسمانی و تانك و زرێژپشی S-300 و 638 موشه‌كی تاكتیكی Kh-29/31/35/58/59 ئاڕاسته‌ی وڵاته‌كه‌مان كرد و به‌كۆی گشتیش دو هه‌زار و 110 موشه‌ك ئاڕاسته‌ی وڵاته‌كه‌مان كران كه به‌شێكی هه‌ره زۆریان ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ته‌ندروستی و شوێنی خۆ حه‌شاردنی هاوڵاتیانیان پێكراونه ئامانج".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "سوپای روسیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چوار مانگی رابردودا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هێزه‌كانی روبه‌ڕوی شكست و كشانه‌وه هاتن، ناچاربو هانا بۆ ئێران به‌رێت له پێناو ئه‌وه‌ی هاوكاری و پاڵپشتی سه‌ربازیان بكات و 660 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ره‌وانه‌ی سوپای روسیا کرد و لەو ماوەشدا له رێگه‌ی دژه ئاسمانی وڵاته‌كه‌مانه‌وه 486 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی Shahed-136/131 خرانەخوارەوە".