TR KU SO
FB X
Cîhan

تەندروستی فەڵەستین: 10 هەزار توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە لە کەرتی غەززە هەن و بێ دەرمانن

Navas Jan
Admin
📅 02 Ocak 2024 19:22

پەیامی کورد... تەندروستی فەڵەستین: 10 هەزار توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە لە کەرتی غەززە هەن و بێ دەرمانن


سەرچاوە تەندروستییەکانی فەڵەستین ڕایانگەیاند، دوای ئەوەی نەخۆشخانەی سەداقەی فەڵەستین-تورکی بەتەواوی لە خزمەت دەرچوو، 10 هەزار توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە لە کەرتی غەززە هەن و بێ دەرمانن.

ئاژانسی هەواڵی فەڵەستین”وەفا” ئاشکرایکرد،” ماوەی نزیکەی 88 ڕۆژە شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بەردەوامە و لەئەنجامدا خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان تێکچوون و دەرمان و چارەسەری پزیشکی لە کەرتەکە نەماون”.

ئاماژەی بەوەکرد، 10 هەزار توشبووی شێرپەنجە لە کەرتی غەززە هەن، کە لە دۆخێکی ترسناک و نامرۆڤانەدا دەژین و هیچ جۆرە دەرمانێکیان نییە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە لە کەرتی غەززە.

لەکاتێکدا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو نهۆمی کۆتایی نەخۆشخانەی سەداقەی فەڵەستین-تورکی زیانێکی زۆری بەرکەوتوو و نەخۆشخانەکە لە خزمەت دەرچوو.

لەڕۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، شەڕ لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد و تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیە، بەهۆیەوە کەرتی تەندروستی لە غەززە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە و دەرمان و چارەسەری پزیشکی لە کەرتەکە نەماون.

 

Paylas: