عەلی باپیر بە هاوکاری ئێران ٢ هەم هێزی حەشدی شەعبی لە کوردستان دادەمەزرێنێت
سەرکردەیەکی ئیسلامی ڕایدەگەینێت، کە بە دووری نازانێ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان میلیشیایەک بە ناوی حەشدی شەعبی لە هەرێمی کوردستان درووست بکات.
ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز، بهرپرسی مهكتهبی پهیوهندییهكانی دهرهوهی بزوتنهوهی ئیسلامی لە كوردستان لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی بە ”تابووری پێنجەم“ ناو دەبات.
ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز ڕایگەیاندووە، کە دڵنیایە لەوەی گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان ڕوو دەدات و بە پێویستی دەزانێ خیانەتکاران دوور بخرێنەوە و دادگایی بکرێن.
بهرپرسی مهكتهبی پهیوهندییهكانی دهرهوهی بزوتنهوهی ئیسلامی مەترسیی خۆی لەوە نیشان داوە، کە عەلی باپیر میلیشیایەک لەژێر فەرماندەیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەب دروست بکات و ڕایگەیاندووە، ”بە دووری نازانم حەشدی شەعبی لە کوردستان دروست بکات“.
ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز، کە هاوکات برای ڕابەری گشتیی بزووتنەوەیە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە عەلی باپیر خیانەتی لە بزووتنەوەی ئیسلامی کردووە لەو کاتەی لەناو ئەو حزبە بووە