TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... ئەندامێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە پێنجوێن تێرۆر کرا

سارا
Yazar
📅 18 Temmuz 2018 20:24

ئێقباڵ مۆرادی ئەندامی بەڕێوبەرایەتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تێرۆر کرا

بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئێقباڵ مۆرادی یەکێک لە ئەندامانی بەڕێوبەرایەتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ هەروەها باوکی بەندکراوی سیاسی زانیار مۆرادی و مامی لۆقمان مۆرادی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شاری مەریوان لە کردەویەکی تێرۆریستیدا لە پێنجوێن تێرۆر کرا.

هەر بە پێی ئەم هەواڵە ئەم کەسە ئاسەواری چەند گولەیەک لە سەر جەستەی هەیە دیار دەکەوێت کە بە دەستڕێژی گولە کوژراوە و دواتر تەرمەکەی لە سەر ڕێگای سلێمانی پێنجوێن فڕێدراوە .

تا ئێستا زانیاری زیاتر لە چۆنیەتی ئەم ڕووداوە لە بەردەستدا نییە . 

Paylas: