TR KU SO
FB X
Kurdistan

لێشاوی گەورەی کاروانی کۆچبەران بۆ گەیشتن بە ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 25 Mart 2019 17:26

پەیامی کورد  ...  لێشاوی گەورەی کاروانی کۆچبەران بۆ گەیشتن بە ئەمریکا

کاروانی کۆچبەران لە ووڵاتانی ئەمریکای ناوەندی حەرەکەی خۆی بۆ گەیشتن بە ویلایەتەیەکگرتووەکان دەست پێکرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، زیاتر لە هەزارودووسەد کۆچبەر لە ئەمریکاوە کە بریتی لە هەزاران پیاو ، ژن و منداڵ دەبن ، ماوەی دوو مانگە لە شاری سنووری تاپاچولای مەکسیک دا بە سەر برد بەو هیوایەی کە بتوانن بگەنە ناو خاکی ئەمریکا . بە پێی ڕاپۆرتی هەندێک ل ەسەرچاوەکان لە نێوان ئەم کۆچبەرانە دا خەڵکێکی زۆریش لە کووبا ئامادەن .

لە مانگی جانیوەری دواهەمین کاروان ی هاوشێوە ، حەرەکەی خۆی بۆ گەیشتن بە ئەمریکا لە هێدۆراس ەوە دەست پێکردبوو کە ژمارەی ئەوان دەگەیشتە ٤٠٠ کەس .

ئەم گرووپە لە دانیشتوانی ئەمریکا ناوەندی لە پاییزی ساڵی ٢٠١٨ حەرەکەی خۆیان بەرەو ویلایەتەیەکگرتووەکان کلە ڕێگای مەکسیکەوە دەست پێکرد . هەر بە پێی ڕاپۆرتەکان لە سەرچاوەگەلی جۆراوجۆرەوە ، لە شەش تا نۆ هەزار کەس لە حاڵی ئێستادا ل ەسنووری ئەمریکا بۆ مەکسیک ئامادەن و ئەمریکا بۆ بەرقەراری ئەمنییەت لەو ناوچەیە ، چەندین هەزار هێزی ئەمنییەتی جێگیر کردووە .

Paylas: